سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دەرکەوتنی پەڵەهەورێکی سوور لە ئاسمانی شاری بۆرسەی تورکیادا

AM:09:00:21/01/2023

90900 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی هەڵهاتنی خۆردا پەڵەهەورێکی سووری شێوە بازنەیی لە ئاسمانی شاری بۆرسەی تورکیادا بینرا کە ناوەڕاستەکەی وەک چاڵێکی گەورە دەردەکەوت.


ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەم حاڵەتەی بە "هەوری هاوێنەیی" ناوبردووە، هەورێکە کاتێک دروست دەبێت کە هەوا جێگیر بێت و با بەسەر گرد و چیاکاندا بەهەمان ئاڕاستە بڕوات.

ناوی "هەوری هاوێنەیی" لەوشەی لاتینی "Altocumulus lenticularis"وەرگیراوە کە بەمانای "هاوشێوەی هاوێنە" دێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، هەورەکە لە بەرزیدا هاوشێوەی دەفرێکی فڕیو دەردەکەوێت و نزیکەی لەنێوان شەش هەزار و ٤٠٠ بۆ ١٦ هەزار و ٥٠٠ پێدایە.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا دیاردەی هەورەکە بە شتێکی ناسروشتی لە قەڵەم دەدات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر شێی پێویست لە هەوادا هەبێت، ئەوا جوڵەی شەپۆلەکان بەرەو سەرەوە دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی هەڵمی ئاو، ئەمەش دەرکەوتنی ناوازەی هەوری عدەسی دروست دەکات.

هاوکات، لە مانگی رابردوودا دیاردەکە لەکاتی شەودا لەناوجەی کەنداوی سانفرانسیسکۆ بینرا ئەوەش دوای چەند رۆژێکی کەم لە هەڵدانی موشەکی "سپەیس ئێکس" بوو.













گەلەری