سەردێڕ:

لە ئەمریکا بەهۆی زریانەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:32:02/09/2021

1904 جار خوێندراوەتەوە

لە دوێنێ چوارشەممەوە زریانی ئایدا لە ئەمریکا سەری هەڵداوە کە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و دۆخێکی مەترسیدار لەسەر رێگا و بانەکان و بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتەش، تائێستا نۆ کەس بەهۆی ئەو دۆخەوە گیانیان لەدەستداوە.


لەبارەی دۆخی ویلایەتەکشیەوە، کاتی هۆچول حاکمی نیویۆرک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بڵاویکردووەتەوە، "من دۆخی نائاسایی رادەگەیەنم بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی نیویۆرک کە بەهۆی رەشەباکەی ئەمشەوەوە زیانیان بەرکەوتووە."

زریان و باران بارینەکەی ئەو دوو ویلایەتەی ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێک کە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و لەوبارەیەشەوە، بێل دی بلاسیۆ سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک ئەو زریان و و کەش و هەوایەی بە "رووداوێکی مێژوویی کەش و هەوا" وەسفکرد.

ئەم شەپۆلە زریان و باران بارینەی ئەمجارەی ئەمریکا هێندە کاریگەرە، بووە هۆی ئەوەی کە خزمەتگوزاری کەش و هەوای نیشتیمانی بۆ یەکەم جار باری نائاسایی لەسەر ئەو رەوشی کەش و هەوایە رابگەیەنێت.













گەلەری