PM:08:53:02/09/2021
3036 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان رایگەیاندووە، کابینەی حکومەتی نوێی ئەفغانستان لەم هەفتەیەدا رادەگەیەنرێت و عەبدولغەنی برادەر وەک وەزیری دەرەوە دیاریکراوە.
سەرکردەکەیەکی باڵای تاڵیبان بە میدیاکانی راگەیاندووە، یەعقوب ئاخوند کوڕی رابەری بزوتنەوەکە بۆ پۆستی وەزیری بەرگری و خەلیفە حەقانی کوڕی جەلالەدین حەقانی بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان بۆ وەزیری ناوخۆ دیاریکراوە.
هاوکات، رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی رایگەیاندووە،
بزوتنەوەی تاڵیبان دەیەوێت بە شێوەیەک کابینەکە پێکبهێنیت بۆ ئەوەی متمانەی نێودەوڵەتی
بەدەستبهێنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو هێزەکانی
بزوتنەوەی تاڵیبان چوونە ناو کابوڵی پایتەخت و کۆتاییان بە کابینەکەی حکومەتی پێشووی
ئەفغانستان هێنا.