ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازار ١٥٠ دینار دابەزیوە و زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە جێگیری مانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازار ١٥٠
دینار دابەزیوە و زێڕیش لە بازاڕەکانی
هەرێمدا بە جێگیری مانەوە.
لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار
مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار ١٥٠
دینار دابەزی.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٣ هەزار دینار.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٤ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٦ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار دینارە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار و ٨٨١ دۆلارە
و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٣١ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و ٨٨ سەنتە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٥ ھەزار دینارە..
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٢ ھەزار دینارە..
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٤ هەزار دینارە.