سەردێڕ:

لە نیویۆرک بەهۆی زریانی ئایدا باری نائاسایی راگەیەنرا

PM:04:39:02/09/2021

2812 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نزیکبوونەوەی ئەو زریانە بەهێزەی چەند رۆژێکە بەشی باشور و باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، لە ویلایەتی نیۆرک بارودۆخی نائاسایی راگەیەنرا.


سەرۆکی شارەوانی نیۆرک دوای نزیکبوونەوەی زریانەکە لەو ویلایەتەکە باری نائاسایی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەری روودانی رووداوێکی مێژوویی لە ئارادایە.

زریانی ئایدا کە بەرپرسانی ئەمریکی بە یەکێک لە بەهێزترین زریانەکان لە مێژووی ئەو وڵاتە ناوی دەبەن، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و لە هەردوو ویلایەتی میسیسیپی و لیوزیانا زیانی ماددی زۆری بە دانیشتوانەکەی گەیاندووە، لە هەندێک لە ویلایەتەکانیش بووەتە هۆی پچڕانی تەزوی کارەبا.

ئەو زریانە بەهێزە جگە لە ئەمریکا چەند وڵاتێکی دراوسێی ئەمریکاشی گرتووەتەوە وەک کوبا کە خێراییەکەی نزیکەی ٢٢٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و یەکێکە لە بەهێزترین باهۆزەکان لە مێژووی تۆمارکراوی ئەمریکا.













گەلەری