AM:09:37:14/01/2023
4648 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی سوریا رایگەیاند، بە مەرج پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا ئاسایی دەکەنەوە و پێویسە تورکیا پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکان رابگرێت.
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ نوێنەری روسیا لە وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی تورکیادا بەردەوامبێت بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە داگیرکاری زەویەکانی سوریا و راگرتنی پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکان.
وتیشی، پێویستە
پێشوەختە کۆبوونەوەکان لە نێوان سوریا و روسیادا هەماهەنگ بکرێن بەمەبەستی هێنانەدی
ئەو ئەنجامەنەی سوریا دەیەوێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا هەریەک لە
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوریا و روسیا کۆببنەوە، وتیشی، ئەگەری هەیە کۆبوونەوەکە
لە سوریا ئەنجامبدرێت.