سەردێڕ:

گۆڕانکاری نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمدا

AM:09:41:02/09/2021

9844 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بە بەرزی ماوەتەوە و یەک ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیھاندا بە ھەزار و ٨١٤ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.


یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٣٣ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ ھەزار و ٣٢٨ دۆلارە.
بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٨ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.












گەلەری