PM:11:13:01/09/2021
12156 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارى تهواونهبوونى نیسابى یاسایی ئەنجامدانى دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانى ئاشكرا كرد و تیایدا پهرلهمانتارانى ئاگادارکردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دژی ئەوانەی کە ئامادەنابن لەدانیشتنەکەدا و لەنێو سزاکانیشدا "بڕینی موچە لەخۆدەگرێت".
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى راگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاری هەڵپەساردنی موچەی ئهو فهرمانبهرانهى داوە كه ئاماده نهبوون لەدانیشتنی پەرلەماندا.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،
لە کاتی دووبارە بونهوهى ئهو پرسه و تهواو نهبوونى نیسابى یاسایى، سەرۆکایەتی پەرلەمان کاردەکات بۆ
ڕاگرتنی موچە لەپەرلەمانتارانی ئامادە نەبوو، کە تیایدا، "بەشێکیان ببڕێت یان
بە تەواوی ڕایانبگرێت".
بەشیر حەداد ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەگەر دانیشتنی
پهرلهمان و تەواوبوونى نیسابى یاسایی ئەنجام بدرێت، یاسای ئامادەبووهكان بۆ دەنگدان
پەسەند دەکرێت و دەنگدەهێنێت.
لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا، ٣٢٩ پەرلەمانتار
هەیە و نوێنەرایەتى فراکسیۆنە جیاوازەکان دەکەن و بۆ هەر دانیشتنێکیش، پێویستە رێژەی
"نیوە+یەک" ئامادەبوونی هەبێت ئەوکات نیسابی یاسایی تەواودەبێت و دانیشتنەکە
سەرکەوتوو دەبێت.