سەردێڕ:

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران: رێککەوتنی ئەمنیمان لەگەڵ سعودیە واژۆکردووە

PM:08:34:02/01/2023

3184 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێککەوتنی ئەمنییان لەگەڵ هەندێک وڵاتی دراوسێ لەوانە سعودیە واژۆ کردووە و جەختیش لەسەر پێشکەوتنی گفتوگۆکانی تاران و ریاز دەکەنەوە.


عەلی رەزا عینایەتی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی دۆستانەیان لەگەل وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەنجامداوە و وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەبێت.

وتیشی، لە رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاو لە گفتوگۆکانی ئێران و سعودیە بەدیهاتووە، دەرگاکان بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکان کراوەن.

ئەو بەرپرسە ئێرانی باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکانی وڵاتانی دراوسێ دەکات، ئەوەش بە ئامانجی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

واژۆکردنی ئەو رێککەوتنەش لە دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا ئەو دوو وڵاتە دانوستانەکانیان لە عێراق دەستپێکردەوە بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق و چەقبەستووی دۆخی سیاسی ئەو کاتەی عێراق دانوستانەکان وەستێنران و هەردوو وڵات رەتیان کردەوە لە عێراق درێژە بە گفتووگۆکانیان بدەن.













گەلەری