PM:05:53:30/12/2022
12052 جار خوێندراوەتەوە
تەقینەوەیەک لە رێستۆرانتێکی پارێزگای ئایدن لە باشوری خۆرئاوای تورکیا روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
حوسێن ئاکسۆی پارێزگاری ئایدن بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئانادۆڵۆی رایگەیاند، لە تەقینەوەیەکدا کە لە چێشتخانەیەک لە شارۆچکەی نازیللی سەربە پارێزگای ئایدن روویداوە، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە چێشتخانەیەکی شەقامی قوبرس لە گەڕەکی ئاڵتنتاش زانیارییان
پێگەیشتووە کە لە کاتی گۆڕینی بوتڵی غازدا تەقینەوەیەک روویداوە و تاوەکو ئێستاش
کارەکانی تیمەکانیان لەو ناوچەیە بەردەوامە.
باسی لەوەشکرد، لێکۆڵێنەوەکان لە رووداوەکە دەستی پێکردوووە، بەڵام بەپێێ
زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی بتڵی غازەوە بووە.