سەردێڕ:

وادەى دەستپێکردنەوەى دامەزراندن دیاریکرا

PM:05:25:01/09/2021

112472 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی راژەی عێراق دوا وادەی بۆ دەستپێکردنی دامەزراندن و دابەشکردنى فۆرمی دامەزراندن راگەیاند و رێژەی ٨٥٪ی دامەزراندنەکەش بۆ کەرتی تەندروستی تەرخاندەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجومەنی راژەی عێراق ئاماژەى بەوە کرد، لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مەحمود ئەلتەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی و ئەندامانی ئەنجومەنەکە کۆبووەتەوە و تیایدا تاوتوێی دۆسیەی دامەزراندنی ئەو کەسانە کراوە کە یاساکانی ماددەی یەک لە بڕگەی پێنجی یاسای تایبەت بە دامەزراندنی ئەوکەسانەی کە لەکەرتی تەندروستیدا کاردەکەن، دەیانگرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی راژەی عێراق، لەکۆبوونەوەکەدا لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتنکراوە، ئەوانیش:

یەکەم: دەستپێکردنی دابەشکردنى فۆرمی دامەزراندن بۆ ئەو کەسانەی کە ماددە یاساییەکە دەیانگرێتەوە .

دووەم: پەسەندکردنی رێژەی ١٥٪ ی ئەو نمرە پیشەییانەی کە بۆ دامەزراندنی خاوەن پلە باڵاکان تەرخان کراوە بەمەرجێک وەزارەتی دارایی رەزامەند بێت و دابینکردنی پێویستییە داراییەکان بۆ ئەو کەسانە.

سێیەم: دەستەبەرکردنی ٨٥٪ ی نمرەی پیشەیی بۆ ئەو کەسانەی کە لە کەرتی تەندروستیدا کار دەکەن.

چوارەم: وەزارەتی تەندروستی بەزووترین کات رێکاری پێویست بۆ ئەو کۆمەڵە کەسەی کە لە بەشی دووەمدا هاتووە بۆ دیاریکردنی تایبەتمەندێتی زانستی پێویست و شوێنی جوگرافی و لەبەر ڕۆشنایی پێویستی وەزارەت دەگرێتەبەر.













گەلەری