PM:09:37:29/12/2022
3172 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریدا پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو لەم دواییانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئێران کە تێیدا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە ئامادەبوو، بڕیاردرا عەلی ساڵح عەبادی پارێزگاری بانکی ناوەدنی ئێران لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری دورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی
ئێران دابەزینی بەرچاوی بەهای تمەن بووە لەم دواییانەدا.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت،
ماوەی دوو هەفتەیە تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری
ئەمریکی بەرامبەر چوار ملیۆن و ٢٨٠ هەزار
تمەنی ئێرانییە.
لە ماوەی رابردوو ئیبراهیم
رەئیسی سەرۆکی ئێران بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابوری و گوزەران و دابزینی بەهای تمەن
رووبەڕووی رەخنە بووەوە.