PM:03:07:25/12/2022
9404 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی خزەمتکردنی کەرتی پەروەردە و راپەڕاندنی کاروبارەکانی حکومەت بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی دەوامی ئێوارانی وەزارەت و لابردنی پشووەکانی رۆژانی هەینی و شەممە و پێویستە سەرجەرم فەرمانبەرانی ناو دیوانی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان دەوامی ئاسایی خۆیان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق لە تویتێکیدا ئاشکرای کرد، بە ئامانجی خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە داوایان لە تیمی راوێژکاری کردووە دەوامی ئێوارانی وەزارەتی پەروەردە دەستپێبکاتەوە.
دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە پشووەکانی رۆژانی هەینی و شەممە هەڵگیراون و
پێویستە فەرمانبەرانی ناو دیوانی وەزارەت و فەرمانبەرانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە
گشتییکەانی پەروەردە لەسەر جەم پارێزگاکان دەوامی ئاسایی فەرمی خۆیان ئەنجامبدەن.
باسی لەوەشکردووە، ئەوان پێداگرن لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت لە
ماوەیەکی کاتی پێوانەییدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی هەینی، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق
رایگەیاند، فەرمانگەی بودجەی سەر ەب وەزارەتەکە رۆژانی هەینی و شەممە دەست بە
دەوامە فەرمییەکانی خۆیان دەکەنەوە و پشووەکان هەڵدەگیرێن بە ئامانجی تەواوکردنی
رێکارەکانی وردبینیکردن و چەسپاندنی ناو و تەمەنی وانەبێژان.