په‌رله‌مانی توركیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ مافی ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په سه‌نده‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه بە تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی له "تیرۆر" تۆمەتبار کرا و له‌مانگی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، په‌رله‌مانی توركیا به ده‌نگی ٣٣٠ په‌رله‌مانتار مافی ئه‌ندامێتی له "سه‌مرا گوزه‌ل"ی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی سه‌نده‌وه به بیانوی نه‌هاتن بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
رۆژی ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ دادگای
توركیا بە تۆمه‌تی "پشتیوانیكردن له تیرۆر" سه‌مرا گوزه‌ل تاوانبارکرد
و دواتریش له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ئه‌و ده‌ستگیركرا و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا
ده‌ستبه‌سه‌ره.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سه‌مرا
گوزه‌ل، له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا له شاری دیاربه‌كری باكوری
كوردستان، له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په توانی كورسییه‌كی په‌رله‌مانی توركیا بباته‌وه
و ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا.
پێشتریش، له مانگی ئاداری
ئه‌مساڵدا، په‌رله‌مانی توركیا پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر سه‌مرا گوزه‌ل هه‌ڵگرت
بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند
وێنه‌یه‌كی كۆنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه.