ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگەیاند، تیمێكیان لە دادوەران پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان و ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر ساخته‌كارییه‌ک.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمێكی له دادوه‌ران و لێكۆڵه‌ران و ئاسایش پێكهێنا بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی، كه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ساخته‌كاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
باسی لەوەشکرد، ئەو
تیمە لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن کە هه‌و‌ڵی كڕینی كارتی هه‌ڵبژاردن
ده‌ده‌ن، یاخود به رێگه‌ی ساخته‌كارییه‌وه كار بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان
ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێكی دیاریكراو.
ئەوەشی خستەڕوو،
ئه‌و تیمه ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كردووه، چه‌ندین كه‌سیشیان به‌تۆمه‌تی كاری
ساخته‌كاری ده‌ستگیركردووه، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌كرێت.
هەڵبژاردنى پێشوەختەى
پەرلەمانی عێراق، لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت، کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانیش
دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا تەواوکردووە.