PM:04:47:31/08/2021
7188 جار خوێندراوەتەوە
بومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر، لە پارێزگای کوتاهیا لە ناوچەی ئیجەی رۆژئاوای تورکیا روویدا.
سهرۆكایهتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە بومەلەرزەکە لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ و لە قوڵایی ٧.١٦ کیلۆمەتر روویداوە.
ئاماژە بەوەشدراوە،
کە هیچ حاڵەتێکی "نەخوازراو" لە دوای بوومەلەرزەکە تۆمارنەکراوە.
بومەلەرزە؛
رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی
جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە
بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.