سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە

AM:10:00:31/08/2021

12052 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەرزی ماوەتەوە و یەك ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیهاندا بە هەزار و ٨١٥ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.


یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٣٥ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ هەزار و ٣٥٢ دۆلارە.

بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٣ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٨ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ هەزار دینارە.

دوێنێ، نرخی زێر لەجیهاندا هەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەهۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. هاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی هەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری