وەزیری نەوتی عێراق فەرمانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونى بۆ بەساڵاچووان و کەمدەرامەتان و فەرمانبەرانی کەرتی نەوت دەرکرد.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی سورە لەسەر باشکردنى ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بەهاوڵاتیان دەکرێت و دەیەوێت چالاکانە خزمەتی کۆمەڵگە بکات.
ئاماژەی
بەوەشدا، وەزارەتەکەیان کۆمەڵێك بڕیاری دەرکردووە کە چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و
مرۆڤایەتی لەخۆدەگرێت.
بەوتەى ئیحسان عەبدولجەبار، یەکێك لە پڕۆژەکان دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی
نیشتەجێبوونە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و دروستکردنی خوێندنگەیەکی نمونەیی.
رونیشیکردەوە، دروستکردنی خەڵوەتگەی پیری و دروستکردنی خانوو بۆ کەمدەرامەتەکان
بەشێکی تری پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوتن.