رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، واشنتۆن لە بۆردومانەکانی ئەفغانستاندا دژی چەکدارانی داعش، چەکێکی نهێنی بەکارهێناوە کە پێشتر جگە لە چەند جارێکی کەم بەکاری نەهێناوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە، ئەو چەکەی لە هێرشەکەی رۆژی هەینیدا بەکارهاتووە جۆرێکی نوێی موشەکی ئێم جی ئێم هێڵفایەر "ئاگری دۆزەخ"ە و لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "ئێم کیو 9 ریبەر"ەوە ئاراستەی ئامانجەکان کراون.
پێشتر، بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە چەکە تەواو نهێنی بوو، لەلایەن دەزگاکانی
راگەیاندنەوە گرنگیەکی زۆری پێدراو سەرنجێکی زۆری خرایە سەر کە بە R9X ناسراوبوو و پێشی دەوترا "نینجا".
بە گوێرەی زانیارییەکان، موشەکەکە
بۆ یەکەمجار لەسەردەمی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا دروستکرا و هەر بۆ یەکەمجاریش لە شوباتی ٢٠١٧ لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەحمەد حەسەن
ئەبولخەیر میسری، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ئەلقاعیدە لە پارێزگای ئیدلب لە سوریا
بەکاری هێنا.
دواتر، لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاواز لە سەرتاسەری خۆرهەڵاتی ناوڕاستدا
هێزەکانی ئەمەریکا ئەم جۆرە چەکەیان بەکارهێناوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەدیارترین تایبەتمەندێتییەکانی موشەکەکە ئەوەیە
کڵاوەیەکی هەیە کە ٤٥ کیلۆگرام کێشی لە خودی موشەکەکە زیاترە و شەش چەقۆی هەڵگرتووە
بۆ ئەوەی چەند چرکەیەک پێش تەقینەوەی بتوانێت بچێتە ناو ئەو ئامانجەی بۆی دەستنیشان
کراوە و لەکاتی تەقینەوەیدا بتوانێت هەرچی لە دەوروبەری ئامانجەکەشیدایە بیپێکێت.