سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات

AM:08:43:30/08/2021

3212 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٢ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، نرخی نەوت ١٢ سەنت بەرزبووەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینى و بە ٦٨ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ٢٣ی ئەم مانگە نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی لافاو و گەردەلولی ئیداوە لە کەنداوی مەکسیک، دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی ناچارکرد سەدان سەکۆی بەرهەمهێنانی نەوتی دەریایی دابخەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت ٨٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبێتەوە، بەمەش بەڕێژەی ١.٢٪ نرخەکەی بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوت بە ٧٣ دۆلار و ٥٤ سەنت فرۆشرا. هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش ٥٣ سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوت بە ٦٩ دۆلار و ٢٧ سەنت فرۆشرا.













گەلەری