سەردێڕ:

جەلەولا؛ هێرشکرایە سەر سوپاى عێراق و بریندار هەیە

AM:08:07:30/08/2021

4652 جار خوێندراوەتەوە

بەپرسى ئاسایشى کۆکس وردەکارى هێرشى چەکدارانى داعش بۆ سەر سەربازگەیەکى سوپاى عێراق ئاشکرا دەکات و رایگەیاند "سێ سەرباز بریندار بوون".


شەماڵ عەبدولڕەحمان بەرپرسی ئاسایشی کۆکس بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، لە سنووری ناحیەی جەلەولا چەکدارانی داعش هێرشیان کردوە سەر سەربازگەیەکی سوپای عێراق و سێ سەرباز بریندار بوون.

وتیشی لەلایەکی ترەوە بە قەناس تەقە لە زاڵگەی نەقشبەندی کراوە لە دەروازەی باکوری ناحیەی جەلەولا کە سوپای عێراق و پۆلیسی گەرمیان بە هاوبەشی بەڕێوەی دەبەن، بەڵام هیچ زیانێکیان نەبووە، ئەوە لەکاتێکدا کە شەوى رابردوو چەکدارانی نەناسراو لە ناوچەی تەبچ لە ڕۆژئاوای جەلەولا تەقەیان لە کامێرای چاودێری سوپای عێراق کرد و شکاندیان کە توانای چاودێریکردنی جوڵەی گروپە چەکدارەکانی لەو سنورە هەیە بەوردی.

هەر بە وتەی ئەو بەرپرسە، ئەم هێرشانەی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر سوپاو هێزە ئەمنییەکان لە سنوری جەلەولا لە کاتێکدایە ئەو گروپانە لەئێوارەی دوێنێوە بە فڕۆکە لەسنوری حەمرین بۆردومان کراوون.

 

گەرمیان حەمەپوور – گەرمیان













گەلەری