PM:11:17:29/08/2021
10016 جار خوێندراوەتەوە
وێنەیەکى ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کە کتێبێکى بەدەستەوەیە و وێنەیەکى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى لەسەرە بۆتە قسە و باسى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئاژانسێکى هەواڵى روسیا بڵاوى کردەوە، لەمیانەى سەردانەکەى بۆ مەزارگەى ئیمام کازم لەشارى بەغدا لەشەوى رابردوودا، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کتێبێکى پێشکەش بە ئیمانوئێڵ ماکرۆن کرد کە کتێبەکە وێنەیەکى عەلى سیستانى گەورە مەرجەعى شیعەکانى لەسەرە.
بەگوێرەى ئاژانسە روسییەکە، کتێبەکە باس لە هەڵوێستەکانى سیستانى
دەکات لەبەرامبەر کریستانەکانى عێراق.
دوێنێ شەممە، ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا گەیشتە شارى بەغدا بۆ بەشداریکردن
لە لوتکەى بەغدا. دواتریش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا پشتیوانى خۆى بۆ ئەنجامدانى
هەڵبژاردنى عێراق لەوادەى خۆیدا دەربڕى و وەک تاکە زامنى سەقامگیرى ئەو وڵاتەى
ناوبرد. شەوی رابردووش ماکرۆن بە سەردانێک گەیشتە هەرێم و ئەمڕۆش کۆتایی بە سەردانەکەی
هێنا.