سەردێڕ:

سەرۆکی بەرازیل: سێ رێگەم لەبەردەمدایە بەندیخانە یان مردن یان سەرکەوتن

PM:10:23:29/08/2021

6640 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانى بەرازیل بڵاویان کردەوە، جاییر بولسونارۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە سێ بژاردەى لەبارەى خۆ کاندیدکردنى بۆ خولى دووەمى سەرۆکایەتى خستووەتەڕو کەبریتین لە مردن و سەرکەوتن و بەندیخانە.


ئاماژەیان بەوەشداوە، لەساڵی ٢٠٢٢دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە بەرازیل ئەنجامدەدەرێت و سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە دەیەوێت بۆ جاری دووەم خۆى کاندید بکاتەوە و پۆستى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە بەدەستبهێنێتەوە.

بەگوێرەى میدیاکانى ئەو وڵاتە، جاییر بولسونارۆ لەکاتی سەردانیکردنی شاری گویانیادا سێ بژاردەی بۆ داهاتووی خۆی خستەڕوو ئەوانیش، بەندیخانە و مردن یان سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنەکەدا.

سەرۆکی بەرازیل جەختی لەوەکردوەتەوە، بژاردەی یەکەمی نایەتەدی و هیچ کەسێك لەجیهاندا ناتوانێت راوى بنێت.

بەپێویستیشى زانیوە کە هەر هاوڵاتییەک چەک بکڕێت و وتوویەتى "گەلی چەکدار هەرگیز بەکۆیلە ناکرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی ٢٠١٩ دادگای باڵای هەڵبژاردن چەند دۆسیەیەکی دژى سەرۆکی بەرازیل بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و هەڕەشەکردن لەچەند دادوەرێک، جوڵاندووە.

جاییر بولسونارۆ، لەساڵی ١٩٥٥ لەشاری ساوپاوڵۆ لەدایك بووە و لەساڵی ١٩٩١ەوە ئەندامی پەرلەمانی حزبەکەیەتی و دواجار لەساڵی ٢٠١٨ بە تێکڕای ٥٥٪ بووە بە سەرۆکی وڵات.













گەلەری