سەردێڕ:

کۆمسیۆن ٣٠٨ هەزار فەرمانبەری دامەزراند ناوەکەت بەPDF بدۆزەرەوە

PM:01:30:29/08/2021

512236 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی سەرجەم کارمەندانی سەر سندوقەکانی بڵاوکردەوە کە وەک چاودێر دایمەزراندوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، تیرو پشک بۆ ناوی ئەوکەسانەی بەمەبەستی دامەزراندنیان وەک فەرمانبەر و چاودێری سەر سندوقەکان داواکارییان پێشکەش کردبوو، ئەنجامدرا.

ئاماژەشی بەوەدا، لەکۆی ٨٠٠ هەزارکەس کە داواکارییان بە مەبەستی دامەزراندنیان پێشکەشکردبوو، ٣٠٨ هەزار کەس وەک فەرمانبەر و چاودێری سەر سندوقەکان وەرگیراون.

باسی لەوەشکرد، ئەوکەسانەی دامەزراون خولێکیان بە ئامانجی راهێنان بۆ دەکرێتەوە کە لە ١ی ٩ەوە تا ١٥ی ٩ بەردەوامدەبێت. راهێنانەکانیش لەسەر ئامێری دەنگدان و پرۆسەی جێبەجێکردنی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچن.

وتیشی، ئەم رێوشوێنانە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و هەر پارێزگایەک لەناوەندی پارێزگاکەی خۆی راهێنانەکان ئەنجامدەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تەواوی رێکارە هونەری و ئەندازەییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ١٠ی تشرینی یەکەم تەواوبوون و ئەوان ئامادەن بۆ جێبەجێکردن وبەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

لێرەوە ناوی خۆت بدۆزەرەوە 

 

فایلی پی دی ئێف














گەلەری