سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پشکی عێراق لە راکێشانی پارە لە سندوقەکە بە ئامانجی سەقامگیری ئابوری و روبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و چارەسەرکردنی گرفتە درێژخانەکانی، زیاتر لە دوو ملیار دۆلارە.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، پشکی عێراق لە راکێشانی بڕی پارە لە سندوقەکە یەک ملیار و ٥٩٤ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یەکەیە و بەمەش دەکاتە دوو ملیار و ٢٦٤ ملیۆن و ٧٤٢ هەزار دۆلار.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشکی عێراق بەڕێژەی ٠.٣٥٪ داهاتی سندوقەکە پێکدەهێنێت و ئەم پشکەش بە
گوێرەی ئەو بڕە پارەیەیە کە لە ئێستادا لە سندوقەکەدا هەیە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم پشکانە سود بەسەرجەم ئەندامانی
بەشداری سندوقەکە دەگەیەنێت لە چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکان و بەهێزکردنی نەرمی
ئابوری و سەقامگیری ئابوری جیهانی و روبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دامەزراوەیەکی ئابوری نێودەڵەتییە
و بەشێکە لە سیستمی برتۆن ودزی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان و بەگوێرەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان
ساڵی ١٩٤٤ بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابوری جیهانی دامەزرا و ئۆفیسی سەرەکی لە واشنتۆنی
پایتەختی ئەمریکایە و تیایدا ١٨٩ وڵات ئەندامن. بەگوێرەی رێککەوتننامەی پێکهێنانی
سندوقەکە، دەتوانێت پشکەکان بەسەر وڵاتانی ئەندامدا دابەشبکات بە گوێرەی پشکی یەدەکی
نێودەڵەتی بێ مەرج یان مەرجدار.
کـ ، ئـ