لە سەردانێکی فەرمی سەرۆکی چین بۆ سعودییە لەگەڵ پادشای ئەو وڵاتە کۆبووەوە و دواتر ٣٤ رێککەوتنامەیان بە بەهای زیاتر لە ٢٩ ملیار دۆلار لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی هایدرۆجینی سەوز و تەکنەلۆجیای زانیاری و گواستنەوە و بونیادنان و چەند بوارێکی دیکە واژووکرد.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودییە بڵاویکردەوە، شی جین پینگ سەرۆکی چین و شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودییە کۆبووەوە و دواتر واژوویان لەسەر چەندین ڕێککەوتنی کردووە و گرنگترینیان بریتییە لە پرسی لێکتێگیشتن لە بواری وزەی هایدرۆجینی و هەماهەنگی و هاوکاری دادوەری لە پرسە شارستانی و بازرگانی و باری کەساێتیدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو. ئەمە سێیەم
گەشتی شی جین بینگ سەرۆکی چینە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، دوای ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوودا
بەهۆی بڵاوبووەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چین سنورەکانی داخست.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعودیی ەئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە کۆبوونەوەی نێوان
سەرۆکی چین و شای ئەو وڵاتە ٣٤ رێککەوتنامە لە بوارەکانی وەبەرهێنانی کەرتەکانی وزەی
هایدرۆجینی پاک و تەکنەلۆژیای زانیاری و گواستنەوە و بونیاد نان واژووکراون.
پێشبینی ئەوە شدەکرێت، بە بڕی ٢٩.٣
ملیار دۆلار رێککەوتن لە نێوان چین و سعودییە واژوو کرابێت، بەمەش چین هەوڵی
بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتەکەی دەدات لە دوای ئەو زیانانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێیگەیاند
و سعودیەش هەوڵی زیادکردنی هاوپەیمانە ئابوری و سیاسیەکانی دەدات.
محەمەد بن سەلمان شانشینی سعودییە وا دەبینێت، چین هاوبەشێکی گرنگی ئابوری
سعودییە دەبێت لە تێڕوانینی ٢٠٣٠ و هەوڵدەدات هاوبەشی کۆمپانیا چینییەکان بکات لە
پڕۆژە گەورەکاندا بە ئامانجی جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی ئابوریی دوور لە سوتەمەنی هەڵکەندراو.
هەر بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعودییە، لە ساڵی ٢٠٢١دا قەبارەی
ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان سعودییە و چین ٨٠ ملیار دۆلار بووە و لە چارەکی سێیەمی
ئەمساڵیشدا بە بەهای ٢٧ ملیار دۆلار بووە.