ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ٣٠ کۆچبەری نایاسایی لەکەناراوەکانی پارێزگای دیدمی تورکیا لە خنکان رزگارکران.
ئەو ٣٠ کۆچبەرە لەنێو بەلەمێکدابوون و بەهۆی بەهێزیی و توندی شەپۆلەکانی دەریاشەوە مەترسیی نقوومبوونی ئەو بەلەمە هەبووە، ئاژانسی ئەنادۆڵیش ئاماژەی بەوەکردووە، لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رزگارکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، رووداوهكه كه بههۆی لهكاركهوتنی بزوێنهری بهلهمهكه
و بەهێزیی و توندی شەپۆلەکانی دەریاوە بووە و، دوای ئەوەی تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی
پارێزگای دیدم لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ههر
٣٠ كۆچبهره نایاسایییهكهیان رزگار كراون.
هاوکات، دوای ئهوهی
كۆچبهره نایاسایییهكان كه هاوڵاتیی بیانین گهیهندرانه وشكانی، كارهكانیان
رایی كرا و رهوانهی فهرمانگهی كۆچ و كۆچبهرانی ئایدن كران.
لەمساڵدا رێژەی
کۆچکردنی هاوڵاتییانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا بۆ وڵاتانی ئەوروپا و
وڵاتانی دیکەی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ،
ناجێگریی دۆخی سیاسیی و ئەمنی، نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان، خراپی حکومڕانی، نەبوونی
خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەگەڕێننەوە.