داواکاری گشتی ئێران رایگەیاند، ئەو دامەزراوەیەی "پۆلیسی رەوشت"ی دامەزراند و ئەرکەکی بۆ دیاریکرد، کارەکانی پۆلیسی ئاکاری هەڵپەسارد. دەشڵێت، "دەزگاکە هیچ پەیوەندییەکی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە".
محەمەد جەعفەر مونتەزری سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران لە لێدوانیکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەو دامەزراوەیەی "پۆلیسی رەوشت"ی دامەزرادن و ئەرکەکەی بۆ دیاریکردووە، لە ئێستا سەرجەم کارەکانی پۆلیسی ئاکاری هەڵپەسارد.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە چەند مانگی رابردوودا، "پۆلیسی رەوشت" لە شەقامەکانی تاران و شارە گەورەکانی
ئێران بوونیان نەماوە، ئەمەش مەشتومڕەکانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەزگاکە زیاتر
کردبوو.
محەمەد جەعفەر
مونتەزری داواکاری گشتی ئێران ئەوەشی ئا
شکرا کرد،
"پۆلیسی رەوشت" هیچ پەیوەندییەکی بەدەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە. دەسەڵاتی
دادوەریی ئێران، بەردەوام دەبێت لە چاودێرییکردنی هەڵسوکەوت و رفتارەکان لەسەر
ئاستی کۆمەڵگادا.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە رۆژی ١٣ی ٩ی ٢٠٢٢ دوای دهستگیركردنی لهلایهن پۆلیسی رەوشتی تارانهوه بە
پاساوی "پابەند نەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشی"، کچە چالاکوانی کورد، ژینا
ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵان رەوشی تەندروستی تهندروستی تێکچوو دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
رۆژی ١٦ی ٩ی ٢٠٢٢ ژینا ئهمینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. دوابەدواوی ئەمەش لە
رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی سەری هەڵدا و دواتر شارە گەورەکانی دیکەی
ئێرانی گرتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.