سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە جیهاندا ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

AM:10:02:28/08/2021

31108 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێر لەجیهاندا هەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەهۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا.


یەك ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیهاندا بە هەزار و ٨١٧ دۆلاری ئەمەریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرێژەی ١.٣٥٪ بەرزبوەوە.

گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی هەفتەدا.

شارەزایان پێیان وایە، تەنگژەی جیۆسیاسی لە ئەفغانستاندا کاریگەری کردووەتە سەر نرخی ئاڵتون و بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆتاجار لە مانگی شوباتی رابردوودا بەهای زێر گەیشتە هەزار و ٨٠٠ دۆلار و لەو ئاستەدا مایەوە و چەندینجار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەو پێیەش نرخی زێڕ بەراورد بە شیوەیەکی بەرچاو گۆڕانکارییەکی زۆری بەخۆوە بینیوە و نرخەکەی لە هەرێمدا بەرزبووەتەوە و هەر مسقاڵێك سێ هەزار دیناری عێراقی هاتوەتەسەر.

بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

هاوکات لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان نرخى زێڕ بەم جۆرەیە: 

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٣ هەزار دینارە. 

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٨ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری