سەردێڕ:

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە بەشێک لە هاوڵاتییانی هەولێر گردبوونەوە

PM:11:12:02/12/2022

5448 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا، بەشێک لە هاوڵاتییانی گەڕەکی هەشت هەزاری فەرمانبەران گردبوونەوە.


هاوڵاتیانی دانیشتوانی گەڕەکی هەشت هەزار داوای گەڕاندنەوەی کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە دەکەن و دەڵێن تەنها گرفتی کارەبایان نییە بەڵکو گرفتی ئاو و رێگەوبان و پرد و کارەبایان هەیە.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەوان گرفتی نەوتیان هەیە، هیچ کەس بەدەمیانەوە نەهاتووە، چونکە گەڕەکێكی هەژار نشینە.

هاوڵاتییەک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، "سەردانی لایەنی پەیوەندیدارمان کردووە و دەستی دەستیمان پێدەکەن و دڵنیاییان پێنەداوین، کێشەی قیرتاوی گەڕەکەکانمان هەیە و بەنیوەناچڵی بەجێهێڵدراوە".

هاوڵاتییان داوادەکەن محاویلەی گەڕەکەکەیان بگۆڕدرێت، چونکە تەزوویەکی کەم دەگوازێتەوە و بەشی تەواوی هاوبەشەکان ناکات و جۆزەکانی دێنەخوارەوە.

هەروەها، بەرپرسێکی کارەبای هەولێریش لە رێگەی تەلەفۆنەوە رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچی و بەستنی نایاسایی محاویلەکە بەشی ئەو فشارە زۆرانە ناکات کە دەکەوێتەسەری.

وتیشی، سبەینێ محاویلەیەکی نوێ بۆ گەڕەکەکە دادەنرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، زیتر لە سی ساڵە پارتی و یەکێتی لە کابینە یەک بەدوایەکەکاندا نەیانتوانیوە کێشەی کەمی کارەبا و کەمئاوی و کێشەی دروستبوونی لافاو و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابینبکەن.


رزگار کۆچەر - هەولێر













گەلەری