وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی تایبەت بە هەناردەکردنی بڕی پێویستی غاز بۆ عێراق لەگەڵ ئێران واژۆکردووە.
ئەمرۆ هەینی، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەت هەوڵی زۆر و فراوانیداوە و کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران سازکردووە و لەڕیگەی ئەویشەوە داوای لە وەزارەتی وزەی ئەو وڵاتە کردووە بەمەبەستی زیادکردنی بڕی غازی هەناردەکراو بۆ وێستگەکان لەهەردوو وەرزی زستان و هاویندا ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتن کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ئەوبنەمایە
وەزارەت رایگەیاندووە، دابینکردنی بڕی غازی پێویست بۆ دابینکردنی سوتەمەنی نیشتیمانییە
هەربۆیە لەکاتی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیراندا بۆ ئێران دۆسیەی
غاز یەکێک بوو لەو دۆسیەیانەی گفتوگۆی لەسەر کراوە.
وتیشی، "پێشینیدەکەین وەزارەت و سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیران گرنگی تەواو بەبابەتەکەبدەن سەبارەت بە هاوردەکردنی غاز بەتایبە
لەکاتێکدا کە پێدەخەینە وەرزی زستانەوە و پلانێکی گرنگمان هەیە و دەتوانرێت جێبەجێبکرێت
ئەویش تەنها پێویستی بە سووتەمەنی زیاتر هەیە".
ئەحمەد موسا باسی لەوەشکرد، حکومەت و وەزارەتی کارەبا گرنگی تەواو بەم دۆسیەیەدەدەن. هاوکات، حکومەتیش
وەزارەتی نەوتی راسپاردووە کە کار لەسەر بەهێزکردنی کاتی تەواوکردنی کێڵگە غازییەکان
و غازی نیشتمانی بکات.
ئەوەشیخستەڕوو، رێککەوتن و گرێبەست لەنێوان
عێراق و ئێراندا کراوە لەسەر ناردنی غاز لە وەرزەکانی زستان و هاوینیشدا بۆیە دانیشتنەکان
لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا بەردەوامییان هەیە ئەوەش لەپێناو دابینکردنی غازی تەواو بۆ
وێستگەکان و کارکردنیان.
وتەبێژی وەزارەتی کابرەای عێراق ئەوەشی
ئاشکراکرد، لایەنی ئێرانی ئامادەیی خۆی بۆ
زیادکردنی بڕی هەناردەکراوی غاز دەربڕیووە و لەڕێگەی هێڵەکانی ئێرانەوە دابیندەکرێت
و رێککەوتنەکان بەپێی پێویست لەگەڵ وەزارەتی کارەبادا دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، عێراق یەکێکە لە
وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و خاوەنی سامانێکی زۆری غازی سروشتییە و رۆژانە بە سەدان
مەتر غازی سروشتی لەهەوادا دەسوتێت وتائێستا وەک پێویست کاری لەسەر نەکراوە تا بتوانرێت بەرهەمبهێنرێت و
رێگەنەدرێت بەفیڕۆ بڕوات. ساڵانەش عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی غازی
سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە دەکات.