سەردێڕ:

لەرووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:09:24:02/12/2022

19116 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش بە سەختی برینداربوو.


ئەمرۆ هەینی، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری لە ئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری نیسان، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووداوەکە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش بەسەختی برینداربووە.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکەشەوە، فازڵ حاجی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری چەند ماتۆڕسکیلێک بەیەکەوە پێشبڕکێیان کردووە، لەو کاتەش لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت لە سایدی خۆی رۆیشتووە، پێشبڕکێکارەکان لەبەر ململانێی خۆیان نەیانتوانیووە بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمیان ببینن و خۆیانی لێ دەرباز بکەن، بۆیە یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان کە لە جۆری بی ئێم بووە، بەهێزیکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بەدواوەی نیسانە تایبەتە.

دەشڵێت، تکایە شەقام و رێگاوبانەکان بۆ پێشبرکێ دروست نەکراون، ئەوە دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە لە شەقامی ١٥٠ مەتری تۆماردەکرێت لە رۆژی کردنەوەیەوە، هەردوو حاڵەتەکەش بەهۆی پێشبڕکێوە بووە.













گەلەری