لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتەکان تاوەکو ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو موچەی مانگانە لەوادەی خۆیدا دابەشناکات، بەهۆی نەبوونی پڕۆژە یاسای بودجەشەوە ماوەی هەشت ساڵە حکومەت ژمێرەى کۆتایی نییە.
حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم لەم ساڵدا تەنها ١٠ مووچەی دابەشکردووە، بەپێی ئەو خشتەی موچەیەیی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراوەتەوە دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ تا کۆتایی مانگی ١٢ درێژە دەکێشێت.
بەپێی خەمڵاندنەکان، حکومەت مانگانە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار نەوت لە رێگای بۆریەوە دەفرۆشێت،
لەسەدا ٤٣ی ئەو داهاتەش وەک خۆیان دەڵێن، دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، دەکاتە،
٧٤٩ ملیار دینار، ئەمە جگە لە ٤٥٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ و ٣٢ ملیار هاوپەیمانان.
لەدوای ساڵی ٢٠١٤ حکومەت بە پاساوی قەیرانی دارایی پڕۆژە یاسای بودجە و
ژمێرەى کۆتایی خەرجیەکانیشى ڕەوانەی پەرلەمان نەکردوە، بە واتایەکى سادە نە پەرلەمان
و نە دیوانی چاودێری دارایی و نە هیچ کەسێک ئاگاداری داهات و خەرجیەکان نەبوون.
هاوکات، ماوەی حەوت ساڵیشە حکومەت
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتووە، کە تەنها لەمەدا حکومەت حەوت ترلیۆن دینار
فەرمانبەران قەرزدارە.
ئەگەر پاساوەکانی حکومەت پێشتر نزمی نرخی نەوت و نەبوونی داهات بوو بێت،
لە ئێستادا نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزە و داهاتی ناوخۆش وەک خۆیان دەڵین، بە رێژەیەکی
بەرچاو زیادیکردووە.