سەردێڕ:

ئەم مانگە چەند رۆژی پشوو دەبێت؟

PM:08:40:02/12/2022

119284 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ساڵنامەی وەزارەری پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە رۆژی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٢ەوە پشوی وەرزی یەکەم دەستپێکدەکات و لە ٢ی ١ی ٢٠٢٣ خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات، بەمەش شەش رۆژی کۆتایی ئەمانگە پشوو دەبێت.


هەربەگوێرەی ساڵنامەی راگەیەنراوی وەزارەتی پەرەروەردە رۆژی ١ی ١ی ٢٠٢٣ بەهۆی هاتنی ساڵی نوێوە پشووی فەرمییە و بەمەش مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو یەک رۆژی پشوو دەبێت.

لە رێکەوتی ٢٨ی ٨ی ٢٠٢٢ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی خویندنی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لە ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکات و لە ٢٤ی ١٢ی ٢٠٢٢ کۆتاییان دێت و راستەوخۆش لە رۆژی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٢ پشووی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات کە حەوت رۆژە.

هەر بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە خوێندن لە کۆرسی دووەم سێزدە هەفتە دەبێت و لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ تایکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی خولی یەکەم دەستپێدەکات.













گەلەری