سەردێڕ:

خانەی فەتوای ئوردون لەبارەی روودانی دیاردەیەک و پەیوەندی بە هاتنی رۆژی دواییەوە یەکلایی کردەوە

PM:06:35:02/12/2022

4424 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی خانەی فەتوادانی ئوردون رایگەیاند، سوڕانەوەی ژمارەیەک ئاژەڵ بەدەوری خۆیاندا بە ئاراستەی پێچەوانەی میلی کاتژمێرەوە هیچ پەیوەندی بە هاتنی رۆژی دواییەوە نییە. دەشڵێت، "دیاردەکە هیچ پەیوەندی بە بابەتە ئاینییەکانەوە نییە".


ماڵپەڕی عەمونی تایبەت بە عەبدولکەریم خەساونە موفتی ئوردون بڵاویکردەوە، دیاردەی سوڕانەوەی بەشێک لە ئاژەڵەکانی پارێزگای کەرک لە باشوری ئەو وڵاتە بە ئاراستەی پێچەوانەی میلی کاتژمێرەوە هیچ پەیوەندی بە بابەتە ئاینییەکان و هاتنی رۆژی داوییەوە نییە.

دەشڵێت، لێکۆڵەران کۆبوونەتەوە و سەرجەم فەرموودەکانی پەیامبەری ئیسلامیان لەو بارەوە پشکنینەوە هیچ بەڵگەیەکیان نەدۆزیوەتەوە باس لە دیاردەکەیەکی لەو جۆرە بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی ئوردون رایگەیاند، هۆکاری دیاردەکە ئەوەیە ئاژەڵە دایکەکان لە چاوەڕوانی پێچووەکانیاندا وادەکەن کە لەگەڵ رانی دیکەدا تێکەڵبوون، هەرکات گەڕانەوە ئەوانیش واز لەو جۆرە سوڕانەوەیە دەهێنن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو جۆرە دیاردەیە تەنها رەفتارێکی دایکانەیە ئاژەڵەکان ئەنجامی دەدەن لەگەڵ بێچووە تازەکانیاندا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا لە یەکێک لە کێڵگەکانی چین رانە مەڕێک بەشێوەی بانزەیی بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت بۆ ماوەی ١٢ رۆژ سوڕانەوە.

لەلای خۆیەوە ژنێک بەناوی "میاو" کە خاوەنی کێڵگەکەیە وتی، لە سەرەتادا چەند مەڕێك دەستیان بەم رەفتارە کرد دواتر مەڕەکانی دیکە لەگەڵیاندا بە هەمان شێوە بەردەوام بن، وەك دەبینین دەیان مەڕ لە بازنەیەکدا دەسوڕێنەوە.

تاوەکو ئێستاش نازانرێت هۆکاری ئەو رەفتارەی مەڕوماڵاتەکە چیە، لە کاتێکدا لە کێڵگەکەدا ٣٤ بەشی جیاواز بۆ مەڕوماڵاتەکان هەن، مەڕەکانی یەك بەش بەم جۆرە دەجوڵێن.

هەروەها، دیاردەیەکی هاوشێوە لە پارێزگای کرک لە باشوری ئوردون تۆمارکرا و ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە بەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە دیاردەکە ئاماژەیە بۆ کۆتایهاتنی دینا و هاتنی رۆژی دوایی.













گەلەری