سەردێڕ:

سبەینێ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی سودانی کۆدەبێتەوە

PM:03:54:02/12/2022

1320 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی کۆدەبێتەوە.


سەرۆکایەتى پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە کە رۆژى شەمە ٣ى کانونى یەکەم پەرلەمان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا و راپۆرتێکی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا و وەبەرهێنان دەکات.

کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ١١ پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە سەرەتادا پەرلەمانتاران دەنگ بە تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کابینەکەی محەمەد سودانی تەنها دوو وەزارەت پڕنەکراونەتەوە کە پشکی پارتی و یەکێتین و پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کردبوو کە پارتی و یەکێتی لەسەر دوو پۆستى وزاری دیکە لە بەغدا رێککەوتن بەجۆرێک وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ پارتی و وەزیری ژینگەش بۆ یەکێتی دەبێت.













گەلەری