PM:03:35:02/12/2022
4812 جار خوێندراوەتەوە
دوا بەدوای ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، داوایەکەی پێشکەش بە وەزیری دەرەوە کرد، سەبارەت بە پاسپۆرتی نێودەوڵەتی کە نەدەرێت بەو کەسانەی کە بە گوێرەی یاسا ئەو جۆرە پاسپۆرتە نایانگرێتەوە، سوودانی بڕیاریدا پێداچوونەوە بە پاسپۆرتی دیبلۆماسیدا بکات.
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەکردوو کە کچە مۆدێل هەیە پاسپۆرتی دیبلۆماسی پێدراوە، دواتریش لە ٣ی مانگی تشرینی یەکەم، داوایەکی فەرمی پێشکەش بە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد لەو بارەیەوە، سوودانی داوا دەکات وەزارەتی دەرەوە چاو بە تەواوی ئەو پاسپۆرتە دیبلۆماسییانەدا بخشێننەوە کە دراوە و وەربگیرێتەوە لەوانەی شایستە نین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر
سروە عەبدولواحید لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندبوو، کچە مۆدێل هەیە لە
تیکتۆک، پاسپۆرتی دیبلۆماسی هەیە و داواشمان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقکردووە بۆ
بەدواداچوون بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە پێمان.
پاسپۆرتی دیبلۆماسی لە لایەن حکومەتەوە دەدرێتە کەسێک بۆ ئاسانکردنی بەڕێکردنی
کارووبارەکانیان لە خزمەتکردنی وڵاتەکانیان و لە زۆربە وڵاتەکانی جیهاندا تەنها
سەرۆک و وەزیرەکان و باڵیۆز کونسوڵەکان بۆیان هەیە ئەم جۆرە پاسپۆرەتە وەربگرن.
هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتە دەتوانن لە نێوان زۆربەی وڵاتاندا بە ئازادی گەشت
بکەن و لە کاتی چوونیان بۆ فڕۆکەخانە مامەڵەیەکی تایبەتایان لەگەڵدا دەکرێت.