PM:03:07:02/12/2022
7808 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری تەندروستی چوارتا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی ئەو کەسەیان دۆزیووەتەوە کە لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکەی ئەمڕۆی سنوری قەزای ماوەتی شارباژێر بێسەروشوێنبوو، هاوکات حەوت کەسی دیکەش بریندارن.
ئاوات مەحمود بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون حەوت کەسن و ئەو کەسەش کە لەکاتی موشەکبارانەکە بێسەروشوێنببوو، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
هاوکات، كامهران عوسمان
له تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (CPT) بڵاویکردەوە، تەرمی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییە لەلایەن
براکەیەوە دۆزراوەتەوە و دەشڵێت، "بۆردوومانەکە لەلایەن تورکیاوە کراوە بۆ
سەر شاخی کێلەشین لە گوندی زەروونی سەر بە قەزای ماوەت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتییەکە
ناوی عەزیز محەمەد رەسوڵە و خەڵکی قامیشی شارباژێڕە و لە ئێستادا برای ئەو کەسەی
گیانیلەدەستداوە کە یەکێکە لە رزگاربووەکانی بۆردوومانەکە، چاوەڕێی تیمەکانی
فریاکەوتنە بۆ گواستنەوە تەرم و بریندارەکان کە گیریان خواردووە لەسەر شاخەکە."