سەردێڕ:

بایدن مەرجی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پوتین ئاشکرا کرد

PM:02:51:02/12/2022

4316 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی روسیا بەدوای ئامرازێکدا دەگەڕێت بۆ کۆتایهاتنی جەنگی ئۆکرانیا ئامادەیە لەگەڵیدا کۆببتەوە و دەشڵێت، "پوتین لە جەنگەکەی دژی ئۆکرانیا سەرناکەوێت".


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەیەوە و رایگەیاند، ئەگەر ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بەدوای ئامڕازێکدا بگەڕێت بۆ کۆتایهاتنی جەنگ ئامادەیە گفتووگۆی لەگەڵدا بکات.

باسی لەوەشکرد، پوتین پێی وایە بە هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی ئۆکرانیا و دوستکردنی قەیرانی وزە لە ئەوروپا و دروستکردنی قەیرانی خۆراک لە جیهان دەتوانێت وابکات هەموو جیهان پاڵپشتی ویستەکانی بکەن بەڵام ئەو کارانەی زیان بە هاوڵاتی و خەڵکی بێتاوان لە هەموو جیهان دەگەیەنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پوتین سەرکەوتوو نابێت لە جەنگەکەی لە دژی ئۆکرانیا و ئەمریکا و فەڕەنسا بەردەوام دەبن لە پەڵپشتیکردنی ئۆکرانیا لە دژی روسیا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پاش جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە پەڵپشتیکردنی ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی روسیا و ئەمریکا گرژی تێکەوت و ئەو دوو وڵاتە کۆمەڵێک سزایان بەسەر یەکدا سەپاند.













گەلەری