PM:02:01:02/12/2022
12316 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنوری قەزای ماوەتی شارباژێر، فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی کردووە و بریندار هەیە.
کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردوومانەکە لە شاخی کێلەشین بووە و فڕۆکە بۆردوومانی چەند کەسێکی کردووە و تا ئێستا زانیارییەکان سەرەتاین.
ئاوات مەحمود بەڕێوەبەری تەندروستی شارباژێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو کەس بریندارن.
ئاماژەی بەوەشدا، برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە و لەکاتی بۆردوومانەکە ئەو پێنج کەسە لە یەکتر پەرتەوازە بوون و ئەوانەی بریندار نەبوون لە ترسی فڕۆکەکان خۆیان شاردووەتەوە.
هاوکات بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە کاتی بۆردوومانەکەدا پێنج هاوڵاتی لە شاخی کێلەشین بەدوای قارچکدا گەڕاون و بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوانیان بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەندان جار وڵاتانی تورکیا و ئێران سنوورەکانی هەرێمیان بۆردوومانکردووە و کۆمەڵگەی نێوەدەولەتیش ئاماژەیان بەوەدا پێویستە ئەو دوو وڵاتە هێرشەکانیان رابگرن.
کارزان تاریق- سلێمانی
ئیحسان سابیر- سلیمانی