سەردێڕ:

هندستان: عێراق یەکێکە لە کڕیارە سەرەکییەکانی برنجی بەسمەتی وڵاتەکەمان

PM:01:49:02/12/2022

5360 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی هندستان رایگەیاند، عێراق و سێ وڵاتی دیکە سێیەکی بەرهەمی برنجی بەسمەتی هندی ئەو وڵاتە دەکڕن.


وەزارەتی بازرگانی هندستان راگەیەنداوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا، لە نیوەی ئەمساڵدا بڕی دوو ملیۆن و ١٦ هەزار تۆن برنجیان هەناردە کردووە و عێراق یەکێکە لە سەرەکیترین کڕیارەکانیان.

لایخۆشیەوە ئەنیل میتال سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی بازرگانی ئاماژەی بەوەدا، ئێران گەورەتیرن کڕیاری برجە لە هیندستان بەڵام بەشیوەیەکی بەردەوام برنج لەو وڵاتە ناکڕێت. وتیشی، "عێراق و سعودیە بە شێوەیەکی بەردەوام برنجی بەسمەتی هندی دەکڕن."

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق و سعودیە و ئیمارات و یەکەم سێیەکی برنجی هیندستان دەکڕن بەشیوەیەک لە مانگی پێشودا ١٥٠ هەزار تۆن برنجیان کڕیوە.

هاوکات ڤیجەی سیتیا سەرۆکی پێشووی دەستەی هەناردەکردنی برنجی وڵاتەکە رایگەیاند، بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراناوە کریارانی برنج ترسیان هەیە لەناکاو بەرهەمی برنج کەم بکات بۆیە بڕیكی زیاتر دەکڕن.













گەلەری