سەردێڕ:

هەسەدە: بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە هەماهەنگییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان رادەگرین

PM:12:59:02/12/2022

1792 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەپاش بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا، هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوەوڵەتی رادەگرن.


ئارام حەنا وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە با ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، مامەڵە و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە بەسەرپەرشتی ئەمریکایە، لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵیان رادەگرن.

هاوکات مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، پێویستە لەسەر ڕوسیا بەرپرسیارێتی ئەو بۆردومانانە بگرێتە ئەستۆ بەوپێیەی لایەنێکی ڕێککەوتنە لەگەل تورکیا بۆ وەستاندنی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەست.

مەزڵوم عەبدی داواشی لە تورکیا کرد، پابەندبێت بە ڕێککەوتنەکانی پێشووی بۆ وەستاندنی جەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان لەڕێگای گفتوگۆوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ١٩ ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپراسیۆنیکان بەناوی چنگی شمشێر راگەیاند و چەند ناوچەیەکیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد، بەو هۆیەوە ١٢ کەس کە شەشیان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات و شەشیان لە هێزەکانی سوریا بوون، گیانیان لەدەستدا.













گەلەری