سەردێڕ:

هاوڵاتییەکی بەڕیتانی لە هەولێر بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

PM:12:22:02/12/2022

10084 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر ٣:٣٠ خولەک هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێک کە تیایدا هاوڵاتییەکی بەڕیتانی لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری ماتۆڕ لێی داوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.


ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ماتوڕسكيلێك شوفێرەكەى به ناوى (م. خ. ش) به رەگەز عەرەبی سووریا، كه كارى دیليڤەرى دەكات، خوى كێشاوه به هاوڵاتیيەكى به رەگەز بەريتانى به ناوى (ئاندرو تورلي) تەمەن (٥٩)سال و بەهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتییە بەڕیتانییەکە له كومپانيایەک لە شاری هەولێر كار دەكات و ویستوویەتی به پياده لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو رووداوە هاوڵاتییە بەریتانییەکە گیانی لە دەست داوە.

دەسڵێت، "بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش هاوڵاتییە بەریتانییەکە هاوڕێیەکی لەگەڵ بووە به ناوى دەيڤید كه دانی بەوەدا ناوە بەر له رووداوەكه خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە و هاوڕێکەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم کارەساتە رووی داوە."

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا شوفێرى ماتۆرسكيلەکه بەپێی ماددە (٢٣ی هاتوچۆ) لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگيركراوە.













گەلەری