AM:11:07:02/12/2022
16212 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەولێر و دهۆک ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ و خێرایی باش لە نێوان لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا.
باسی لەوەشکردووە، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان
هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە
سنووریەکانی هەولێر و دهۆک .
دەشڵێت، "سبەی پلەکانی گەرما یەک
بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە و خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠کیلۆمەتردا
دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى