AM:10:55:02/12/2022
1116 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کۆشکی سەلام کۆبونەوە و رایانگەیاند، جەختدەکەنەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی داهاتوودا و گەراندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان.
شەوی رابردوو هەریەک لە لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆشکی سەرۆکایەتی عێراق کۆبوونەوە و دواتر راگەیەندراوێکیان بلاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنی باردۆخی سیاسی و ئابوریی و ئاسایش بووە لە وڵات و جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردەوە لە ساڵی داهاتوودا، وەک ئەوە لە کارنامەی حکومەتی سودانیدا هاتووە.
هەروەها لە کۆبونەوەکەشیاندا باس لە گرنگی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجە
و پاراستنی داهاتی گشتی و ڕوبەرووبونەوەی گەندەڵی و چاکسازی کراوەتەوە. هاوکات
داواشیان کرد کاربکرێت بۆ گەراندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و هاوکاریان پێشکەش
بکرێت.