بە گوێرەی بازاڕی جیهانی زێڕ، ئەمڕۆ زیڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە و نرخی ئۆنسەیەک بەرزبووەتەوە بۆ سەرو هەزار و ٨٠٠ دۆلار کە ئەمەش بەرزترین رێژەیەتی لەدوای ١١ی مانگی ئابی ئەمساڵەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی زێڕ لە خوار هەزار و ٧٥٠ دۆلارەوەیە، بەڵام دوێنێ جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٧٩ دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتە سەرو هەزار و ٨٠٠ دۆلاریش.
هاوکات، هەر گرامێک بە ٥٧ دۆلار و ٨٧ سەنتە و هەر کیلۆیەکیش بە ٥٧ هەزار
و ٨٧٠ دۆلارە.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی
خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی
زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە یاریدەکات.
ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم
جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٨٢ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٢٨ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٩٧ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٣٥ هەزار دینارە.
هاوکات، بە گوێرەی ئاژانسی
هەواڵی عێراقی، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار هاوتای ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینارە.