AM:09:46:02/12/2022
7872 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی یەکێک لە بەکارهێنەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتیکدا ئاماژەی بەوەداوە ئەو بەردەوام تویت دەکات و هیچ کەسێک تویتەکانی ناخوێنێتەوە و خاوەنی تویتەری تاگکردووە، تۆڕەکە بڕیاریدا تایبەتمەدنی زانینی ژمارەی خوێنەرەکانی تویتەکان زیاد بکات.
دوای ئەوەی کەسێک بە ناوی سپووک کە تەنها ٨٥٣ کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر فۆڵۆویان کردووە، ئیلۆن مەسکی خاوەنی تۆڕەکەی تاگ کرد و گلەی لەوەکرد ناتوانێت ژمارەی ئەو کەسانە بزانێت کە تویتەکانی دەخوێننەوە مەسک وەڵامی دایەوە.
ئیلۆن مەسک ئاماژەی بەوەدا، بەم نزیکانە تویتەر
تایبەتمەندی زانینی ژمارەی ئەو کەسانی تویتەکان دەخوێننەوە زیاد دەکات و وتیشی،
"ئەو تایبەتمەندییە تەنها بۆ تویتەکان نابێت بەڵکو بۆ ڤیدیۆکانیش بەردەست دەبێت."
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پاش هەوڵێکی زۆر و
ململانێ لەگەڵ کۆمپانیای تویتەر ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان توانی تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەر بکڕێتەوە و رایگەیاند، دەیەوێت تۆڕەکە بکاتە سەکۆیەکی ئازادی
رادەربڕین.