سەردێڕ:

کوەیت هۆشداری توندی دایە عێراق

AM:08:59:02/12/2022

26440 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، سێ کەشتی عێراقی سنووری ئاوی نیوان کوەیت و عێراقیان بەزاندووە و دەشڵێت، "پێویستە عێراق رێز لە سەروەرییەکانی وڵاتەکەیان بگرێت."


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لە رێگەی تاریق فەرەج باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق پەیامێکی تودنی لەبارەی پێشێلکردنی سنورە ئاوییەکانییەوە دایە عێراق و داوای لێکرد رێز لە سەروەرییەکانی ئەو وڵاتە بگرێت.

لە پەیامەکەدا کوەیت ئاماژەی بەوەداوە سێ کەشتی عێراق سنووری نێوان کوەیت و عێراقیان بەزاندووە و پێویستە عێراق پابەندبێت بە سەروەرییەکانی کوەیتەوە تاوەکو پەیوەندی برایانەی هەردوو وڵات بەردەوام بێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کوەیت بەپێی ریککەوتنی خور عەبدوڵا بە نێوەندگیری ئەمریکا، لەگەڵ عێراق مامەڵەیەکی ئاشتییانە و برایانە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، تاریق فەرەج باڵیۆزی کوەیت لە عێراق، یاداشتەکەی رادەستی بەڕێوەبەری بەشی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئوسامە ریفای کردووە.

عێراق و کوەیت رووبەری ٢٥٤ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە و بەشێکی دەکەوێتە سەر کەنداوی عەرەبی و سنورێکی ئاویی هاوبەشە لە نێوان ئێران و عێراق و کوەیت و سعودیە، قەتەر و هەردوو وڵاتی عێراق و کوەیت دەکەونە سەربەشی باکووری کەنداوەکە.














گەلەری