AM:08:23:02/12/2022
1212 جار خوێندراوەتەوە
پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و باسیان لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کرد و پێویستی بوونی رۆڵی ئەرێنی لە کۆبوونەوەکەدا پاراستنی پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق بەگرنگ هەژمارکرا.
ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە، هەریکە لە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و محەمەد کازم باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا باسیان لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری کرد.
لای خۆیەوە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەوەی خستەڕوو، رۆڵی ئەرێنی هەریەکە لە کۆماری عێراق
و کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەشەپێدانی سەقامگیری هەرێمی، گرنگە و پێویستە بەردەوام
بێت.
لەلایەکی دیکەوە محەمەد کازم باڵوێزی ئێران
لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، کۆتا سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ
ئێران گرنگ و تایبەتمەند بوو.
لە بەرامبەردا جینین پلاسخارت باسی لەوەکرد،
نەتەوە یەکگرتووەکان بە باشی پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی دەکەن لە بارەی
بەرەوپێشبردنی دۆخی ئاسایش و هەرێمی ناوچەکە.