سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:23:28/08/2021

5532 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٢ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ هەینی، نرخی نەوت نزیکەی یەك دۆلار بەرزبووەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینى و بە ٦٨ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ٢٣ی ئەم مانگە نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری